بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا ئەحمەد شاتبی، هونەرمەند و ئەکتەری کۆمێدی لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد.
شاتبی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی گوڵان، دوای ماوەیەک لە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد شەتیبی، لە دایکبووی شاری کامیاران لە ساڵی 1353ی هەتاوی، ئەکتەری شانۆ و چالاکی بواری کۆمێدی کوردستان و خاوەنی مێژووی زیاتر لە سێ دەیە چالاکیی هونەری بووە. فەرمانبەری زانکۆی کوردستان و یەکێک بوو لە هونەرمەندانی میهرەبان و دڵسۆزی هونەری نواندن لە کوردستان.
Your Comment